وەزارەتى خوێندنى باڵا 11 پۆست لە زانکۆى زاخۆ رادەگەيێنێت

K24 - ههولێر:
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى رێنماییەکاندا 11 پۆست لە زانکۆى زاخۆ بۆ جارى یەکەم رادەگەێنێت.
له راگهیهندراوهكهی وهزارهتی خوێندنی باڵا و توژێنهوهی زانستیدا هاتووه: هەر کەسێک ئارەزووى هەیە و مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا پێداویستییەکانى پێشکەش ئهم بهستهره بكات.
پۆستەکان:
1. هاریکاری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێرى و دارایی.
2. هاریکاری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستى.
3. هاریکاری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان.
4. راگری فاکوڵتی زانست.
5. راگری کولێژی کارگێڕى و ئابووری.
6. راگری فاکوڵتی زانسسته مرۆڤایەتییهكان.
7. راگری کولێژی ئەندازیارى.
8. راگری کولێژی پزیشکى.
9. راگری کولێژی پەروەردهی بنیات.
10. راگری فاکوڵتی پەروەردە.
11. بەڕێوەبەری گشتی سێنتەرێ توێژینەوەی زانستى.
مەرجەکان:
- هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.
- نازناوى زانستى لە پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت.
- خزمەتى زانکۆیی لە (10) دە ساڵ کەمتر نەبێت.
تێبینییەکان:
- ئەو بەڕێزەى داواکاری پێشکەش دەکات، باشترە دید و بۆچوون و بەرنامەى کاری خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەو پێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکە وەردەگرێت.
- زانینی زمانى ئینگلیزى و شارەزایی لە بەکارهێنانى تەکنەلۆجیاى بوارى خوێندن، فێرکردن و کارایی بڵاوکردنەوەى توێژینەوەى زانستى، هەلى زیاتر بۆ پێشکەشکار دەڕەخسێنیت.
- دواکات بۆ پێشکەشکردن (سى ڤى یەکەى) ، (پوختەى ڕاژەکەى) ، ( یەکەمین فەرمانى زانکۆیی بەدەستهێنانى نازناوى زانستى (و ) لیستى ناو و ناونیشانى توێژینەوە زانستییە بڵاوکراوەکان (، کۆتایی دەوامى رۆژى شەمە رێکكەوتى (2022/11/5) لەم بەستەرە (https://forms.gle/zew3tyQxchYsCrYh8) دەبێت.
- پێویستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن سەرۆکایەتی زانکۆ پەسندکرابێت.