محه‌ممه‌د شیاع سوودانی داوای دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
محه‌ممه‌د شیاع سوودانی داوای له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كردووه رۆژی پێنجشه‌ممه (27ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022) بۆ متمانه‌به‌خشین به كابینه‌كه‌ی كۆببێته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به كوردستان24ی راگه‌یاند، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داواكارییه‌كی له محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراوی عێراق پێگه‌یشتووه بۆ كۆبوونه‌وه‌ی متمانه‌به‌خشین به كابینه‌كه‌ی له رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو.
رۆژی پێنجشه‌ممه (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، به ده‌نگی 162 په‌رله‌مانتار له گه‌ڕی دووه‌می ده‌نگدان، له‌تیف ره‌شید، له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه به پێنجه‌مین سه‌رۆك كۆماری عێراق له دوای رووخانی رژێمی سه‌دام، هه‌ڵبژێردرا.
دوای كۆتاییهاتنی مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی عێراق، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، كاندیدی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق، راسپێردرا.