بۆچی پوتن پیرۆزبایی له سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی به‌ریتانیا نه‌كرد؟
كریملن: پوتن پیرۆزبایی له ریشی سوناك نه‌كرد
K24 – هەولێر:
كۆشكی كریملن بڵاویكرده‌وه، تا ئێستا پوتن پیرۆزبایی له ریشی سوناك سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی به‌ریتانیا نه‌كردووه. راشیگه‌یاند، به‌ریتانیا وڵاتێكی "دۆست" نییه.
دیمتری پیسكۆڤ گوته‌بێژی كۆشكی كریملن، به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند، به‌ریتانیا به‌شێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه به "دۆست"ـی رووسیا ئه‌ژمار ناكرێت، بۆیه ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی رووسیا، پیرۆزبایی له ریشی سوناك سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی به‌ریتانیا نه‌كرد.
هه‌روه‌ها پیسكۆڤ گوتیشی: "له‌نده‌ن به‌هێزترین پاڵپشتی و هاوپه‌یمانی ئۆكرانیایه له دژی مۆسكۆ".
رۆژی سێشه‌ممه (25ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، ریشی سوناك، سه‌رۆكی پارتی پارێزگاران و سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی به‌ریتانیا كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی ئاشكراكرد.
به‌هۆی شه‌ڕی ئۆكرانیاوه، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌ریتانیا و رووسیا ئاڵۆزبووه، كه كاریگه‌ری بۆسه‌ر كه‌رتی وزه و خۆراك دروستكردووه و زیانی به دۆخی ئابووری به‌ریتانیا گه‌یاندووه.