مۆسكۆ هه‌ڕه‌شه‌ی به‌ئامانجگرتنی مانگه ده‌ستكرده‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا هۆشداری ده‌داته ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی به‌كارهێنانی مانگه ده‌ستكرده‌كانی له شه‌ڕی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی كه‌ناڵی (رووسیا توده‌ی – RT) كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 27ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022 بڵاوبووه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا هۆشداری داوه‌ته ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی به‌كارهێنانی مانگه ده‌ستكرده‌كانی له به‌رژه‌وه‌ندی سوپای ئۆكرانیا له شه‌ڕی نێوان (ئۆكرانیا و رووسیادا) و، به به‌رپرسانی كۆشكی سپی گوتووه، "ئه‌گه‌ر مانگه دهستكردهكانتان له به‌رژه‌وه‌ندی سوپای ئۆكرانیا به‌كاربهێنن، ده‌یانكه‌ینه ئامانج."
ئه‌م هۆشدارییه‌ی مۆسكۆ له كاتێكدایه، سەرەتای ئەم مانگە، ئەدمیراڵ تۆنی راداکین، فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی بەریتانیا رایگه‌یاند، له‌وانه‌یه رووسیا شەڕ لە بۆشایی ئاسمان لە دژی رۆژئاوا دەستپێبکات. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هێزەکانی ڕووسیا توانایەکی گەورەیان لە بواری بۆشایی ئاسماندا هەیە، دەتوانن پەنا بۆ ناوچەکانی دیکە ببەن دوور لە شەڕی زەمینی تەقلیدی، جا چ لە ژێر ئاودا بێت یان لە ئاسماندا.
24ـی شوباتی 2022، سوپای رووسیا هێرشی كرده سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئۆكرانیا و زیاتر له هه‌شت مانگه شه‌ڕ و رووبهڕووبوونهكان له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا به‌رده‌وامن، له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕه‌كه‌ش كابینه‌ی جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا پاڵپشتی ته‌واوی خۆی بۆ سوپای ئۆكرانیا ده‌ربڕی و له‌وه‌ته‌ی ده‌ستپێكردنی شه‌ڕه‌كه‌ش، واشنتن به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام چه‌ك و پێداویستییه سه‌ربازییه‌كان بۆ كێیڤ دابین ده‌كات و ره‌خنه‌ی تووند له به‌رپرسانی رووسیا ده‌گرێت له‌دژی داگیركردنی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئۆكرانیا له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه.