كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق دواخرا
K24 - هه‌ولێر:
كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ متمانه‌دان به كابینه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی بۆ كاتژمێر شه‌شی ئێواره دواخرا.
به‌گوێره‌ی نووسراوێكی فه‌رمی راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی عێراق، كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بۆ متمانه‌دان به به‌شێكی كابینه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی ئه‌مڕۆ كاتژمێر 6:00ـی ئێواره ئه‌نجامده‌رێت.
ئه‌مه له كاتێكدایه، بڕیاربوو كۆبوونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق كاتژمێر 2:00ـی دواینیوه‌ڕۆ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌نجامبدرێت.
رۆژی سێشه‌ممه 25ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێردراوی عێراق له نووسراوێكی فه‌رمیدا داوای له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق كرد رۆژی پێنجشه‌ممه 27ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت ئه‌نجامبدات بۆ متمانه‌دان به كابینه‌كه‌ی.
رۆژی (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، به ده‌نگی 162 په‌رله‌مانتار له گه‌ڕی دووه‌می ده‌نگدان، له‌تیف ره‌شید، له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه به سه‌رۆككۆماری نوێی عێراق هه‌ڵبژێردرا.
دوای كۆتاییهاتنی مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆككۆماری هه‌ڵبژێردراوی عێراق، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، كاندیدی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق، راسپێردرا.