عێراق هێرشی سه‌ر مه‌زارگه‌كه‌ی شاری شیرازی ئێران سه‌ركۆنه ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق هێرشی سه‌ر مه‌زارگه‌كه‌ی شاری شیرازی ئێران سه‌ركۆنه ده‌كات و ده‌ڵێت، هه‌ڵوێستی عێراق به‌رامبه‌ر تیرۆر و تووندوتیژی نه‌گۆڕه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 27ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی هێرشه چه‌كدارییه‌كه‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه‌ی بۆ سه‌ر مه‌زارگه‌یه‌كی ئایینی له شار شیرازی ئێران كه تێیدا 15 کەس کوژران و 40 کەسی دیکەش برینداربوون بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقدا هاتووه: هه‌ڵوێستی عێراق به‌رامبه‌ر تیرۆر و تووندوتیژی نه‌گۆڕه و به‌توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌م هێرشه چه‌كدارییه ده‌كه‌ین كه مه‌زارگه‌یه‌كی ئایینی له شاری شیرازی ئێران كردووه‌ته ئامانج و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیی كوژران و برینداربوون.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق هاوخه‌می خۆی قوربانیانی رووداوه‌كه ده‌ربڕی و هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ی بۆ برینداران خواست.
ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه 26ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، میدیا ناوخۆییەکانی ئێران بڵاویانکردەوە، لە رووداوێکی تەقەکردندا لە شاری شیرازی ناوەندی پارێزگای فارس، 15 کەس کوژران و 40 کەسی دیکەش برینداربوون.