کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد
K24 - هەولێر:
بە ئامادەبوونی 253 پەرلەمانتار دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر کابینەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو دەستیپێکرد.
کەمێك لەمەو بەر، کۆبوونەوەی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ متمانه به‌خشین به كابینه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی دەستیپێکرد.
رۆژی (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، به ده‌نگی 162 په‌رله‌مانتار له گه‌ڕی دووه‌می ده‌نگدان، له‌تیف ره‌شید، له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه به پێنجه‌مین سه‌رۆك كۆماری عێراق له دوای رووخانی رژێمی سه‌دام، هه‌ڵبژێردرا و دوای كۆتاییهاتنی مه‌راسیمی سوێندخواردنیش، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، كاندیدی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق راسپارد.