واشنتن بۆ به‌غدا: پێكه‌وه له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانمان كارده‌كه‌ین

K24 – هه‌ولێر:
دوێنێ پێنجشه‌ممه (27ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، به ئاماده‌بوونی (253) په‌رله‌مانتار، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق متمانه‌ی به كابینه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی به‌خشی و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاش پیرۆزبایی له سوودانی كرد.
نید برایس گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی كرد و تێیدا و رایگه‌یاند، "پێكه‌وه له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانمان كار ده‌كه‌ین".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا راشیگه‌یاند، واشنتن چاوه‌ڕێی باشتركردنی دۆخی خزمه‌تگوزارییه له عێراق، هه‌روه‌ها داواشیكرد كابینه‌كه‌ی سوودانی زامنی عێراقێكی سه‌قامگیر و خاوه‌ن سه‌روه‌ری له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژی نێوان واشنتن و به‌غدا بكات.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، گه‌لی عێراق چاوه‌ڕێی باشتركردنی دۆخی ئابووری ده‌كات و هه‌روه‌ها سنوورێكیش بۆ گه‌نده‌ڵی دابندرێت و خزمه‌تگوزارییه‌كانیش باشتربكرێن.
روونیشیكرده‌وه، واشنتن پێشوازی له كارنامه‌كه‌ی سوودانی ده‌كات كه جه‌خت له گه‌ڕانه‌وه‌ی چه‌ك بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ت و ده‌زگا شه‌رعییه‌كان ده‌كاته‌وه.
له‌باره‌ی پرسی مافی مرۆڤ له عێراق، نید برایس ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له‌گه‌ڵ حكومه‌تی نوێی عێراق ئاماده‌ین و رووبه‌ڕووی به‌ره‌نگارییه‌كان ببینه‌وه و دۆخی مافی مرۆڤ باشتر بكه‌ین و هه‌روه‌ها هه‌لی زیاتری ئابووری بۆ دانیشتوانی عێراق بره‌خسێنین.
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، عێراق هاوبه‌شی ئه‌مه‌ریكایه.
دوای ئه‌وه‌ی رۆژی (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، له‌لایه‌ن له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆك كۆماری عێراقه‌وه راسپێردرا بۆ پێكێهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، وه‌ك كاندیدی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، دوێنێ كارنامه‌ی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی و (21) وه‌زیری كابینه‌كه‌ی له دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق متمانه‌یان پێبه‌خشرا.