ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لێكۆڵینهوه لەبارهی بۆمبی تیشکدەری ئۆكرانیا دهكات
K24 – ههولێر:
ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی، لە تۆمەتەکانی رووسیا سەبارەت بە بۆمبی تیشکدەر دەکۆڵێتەوە.
رافائێل گرۆسی سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی، رایدهگهیهنێت، سەبارەت بە ئامادەکاری بۆ بەکارهێنانی بۆمبی تیشکدەر، ئەرکی ئەوانە لێکۆڵینەوە لەو تۆمەتانە بکەن، کە دراونەتە پاڵ ئۆکرانیا.
راشیگەیاند، لایەنی ئۆکرانی ئامادەیی خۆی بۆ هاوکاریکردنی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لەکاتی لێکۆڵینەوەکان دەربڕیوە.
رووسیا ئۆکرانیا تۆمەتبار دەکات بەوەی لە رێگەی دوو دامەزراوەی ئۆکرانییەوە کار بۆ بەرهەمهێنانی بۆمبی تیشکدەر دەکات.
گرۆسی گوتی: "تۆمەتەکان پێشکەش کراون، لێکۆڵینەوەکان خەریکە دەستپێدەکەن، ئەمەش لەبنەڕەتدا شێوازی کارکردنی ئێمەیە".
ههروهها گوتیشی: "پێویستە لێکۆڵینەوە لەو دوو دامەزراوەیە بکەین، کە گوایە ماددەی ئەتۆمی دەگوازنەوە، بۆ ئەوەی بۆمبی تیشکدەری لێ بەرهەم بێت".
دهشڵێت: "ئاماژەیەکی زۆر روون لەلایەن کاربەدەستێکی هەرە باڵای رووسیا دراوە، بەوەی بە نهێنی کار بۆ گواستنەوەی ئەم ماددانە دەکرێت".
سوپاسی حکومەتی ئۆکرانیاشی كرد و گوتی: "گفتوگۆیەکی گشتگیرم لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا لەمبارەوە هەبوو، هەر دووکمان رێكکەوتین رێگە بدرێت پشکێنەرانی ئێمە لێکؤڵینەوە بکەن. "