ئه‌مه‌ریكا هۆشداری ده‌داته رووسیا له‌باره‌ی به‌ئامانجگرتنی مانگه ده‌ستكرده‌كانی
K24 - هه‌ولێر:
كۆشكی سپی وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌ی رووسیا له‌باره‌ی به‌ئامانجگرتنی مانگه ده‌ستكرده‌كانی ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت، "وه‌ڵامێكی گونجاومان ده‌بێت".
جۆن كێربی، رێکخەری پەیوەندییە ستراتیژییەکان لە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی لە کۆشکی سپی له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی رووسیا سه‌باره‌ت به ئامانجگرتنی مانگه ده‌ستكرده‌كانی هۆشداری دایه به‌رپرسانی كۆشكی كریملن و رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر رووسیا بڕیاریدا مانگه ده‌ستكرده‌كانیان بكاته ئامانج، وه‌ڵامێكی گونجاویان ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به پاڵپشتیكردنی ئۆكرانیا له‌لایه‌ن كۆشكی سپی له‌ڕووی دابینكردنی پێداویستییه سه‌ربازییه‌كانه‌وه، كێربی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، "له‌ماوه‌ی رابردوودا هه‌ڵوێستمان له‌باره‌ی جه‌نگی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا زۆر روون بووه، ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له پاڵپشتیكردنی ئۆكرانیا".
رۆژی پێنجشه‌ممه 27ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، كه‌ناڵی (رووسیا توده‌ی – RT) بڵاویكرده‌وه، وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا هۆشداری داوه‌ته ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی به‌كارهێنانی مانگه ده‌ستكرده‌كانی له به‌رژه‌وه‌ندی سوپای ئۆكرانیا و به به‌رپرسانی كۆشكی سپی گوتووه، "ئه‌گه‌ر مانگه ده‌ستكرده‌كانتان له به‌رژه‌وه‌ندی سوپای ئۆكرانیادا به‌كاربهێنن، ده‌یانكه‌ینه ئامانج."
ئه‌م هۆشدارییه‌ی مۆسكۆ له كاتێكدایه، سەرەتای ئەم مانگە، ئەدمیراڵ تۆنی راداکین، فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی بەریتانیا رایگه‌یاند، له‌وانه‌یه رووسیا شەڕ لە بۆشایی ئاسمان لە دژی رۆژئاوا دەستپێبکات. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هێزەکانی ڕووسیا توانایەکی گەورەیان لە بواری بۆشایی ئاسماندا هەیە، دەتوانن پەنا بۆ ناوچەکانی دیکە ببەن دوور لە شەڕی زەمینی تەقلیدی، جا چ لە ژێر ئاودا بێت یان لە ئاسماندا.
24ـی شوباتی 2022، سوپای رووسیا هێرشی كرده سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئۆكرانیا و زیاتر له هه‌شت مانگه شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌كان له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا به‌رده‌وامن، له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕه‌كه‌ش كابینه‌ی جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا پاڵپشتی ته‌واوی خۆی بۆ سوپای ئۆكرانیا ده‌ربڕی و له‌وه‌ته‌ی ده‌ستپێكردنی شه‌ڕه‌كه‌ش، واشنتن به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام چه‌ك و پێداویستییه سه‌ربازییه‌كان بۆ كێیڤ دابین ده‌كات و ره‌خنه‌ی تووند له به‌رپرسانی رووسیا ده‌گرێت له‌دژی داگیركردنی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئۆكرانیا له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه.