یه‌كگرتوو: چارەسەرکردنی کێشەکان بەرپرسیارێتی هەموو لایەنێکە
"نابێت رێگه بدرێت درزی زیاتر له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كاندا دروست ببێت"

K24 – هەولێر:
شاندی وەزاری پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانی کرد و له‌گه‌ڵ ئه‌مینداری گشتی حزبه‌كه دۆخی هەرێمی کوردستان و عێراقی تاوتوێکرد. داوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکە، کارگێڕی ئەنجوومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتوو له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا داوای لە لایەنە سیاسییەکان کرد کێشەکانیان لە رێگەی گفتوگۆوە چارەبکەن و "به‌شێوه‌یه‌كی به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستاندا بكه‌ن".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 30ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، تیمی وه‌زاری پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانی له شاری هه‌ولێر كرد و له‌گه‌ڵ سه‌ڵاحه‌ددین به‌هائه‌دین، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو و ئه‌ندامانی مه‌كته‌ب سیاسی ئه‌و حزبه كۆبووه‌وه.
خه‌لیل ئیبراهیم، کارگێڕی ئەنجوومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دوای تەواوبوونی كۆبوونه‌وه‌كه له كۆنفراسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "نابێت رێگه بدرێت درزی زیاتر له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا دروست ببێت، چونكه بارودۆخی سیاسی و ئه‌منی هه‌ستیار و چاره‌نووسسازه." ئەو گوتیشی: پێویسته پارتی و یه‌كێتی و هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌وپه‌ڕی به‌رپرسیارییه‌تی، زانایی، ژیری و دووربینییەوە سه‌یری كێشه‌كان بكه‌ن و هه‌وڵی چارەسەرکردنیان بده‌ن.
ناوبراو دووپاتیده‌كاته‌وه، "پێویسته لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌رگای كێشه‌كان به‌ڕووی خۆیاندا نه‌كه‌نه‌وه و هه‌وڵ بده‌ن به حیكمه‌ت و عه‌قلانییه‌ت كێشه‌كان چارەبکەن و ئەمەش به‌رپرسیارییه‌تی هه‌مووانه."
زیاتر گوتی: ئێمه وه‌كو یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، گرنگه بۆمان كێشه بۆ هه‌رێمی كوردستان دروست نه‌بێت، گرنگه به‌لامانه‌وه ئه‌و لایانانه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رپرسیارانه به‌رامبه‌ر به خه‌ڵك و ئەزموونی هه‌رێمی كوردستان مامه‌ڵه بكه‌ن و كێشه‌كانیش له‌رێگه‌ی گفتوگۆوە چاره‌سه‌ربكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه به‌ره‌و خراپتر نه‌چێت.