ئه‌نقه‌ره: ده‌مانه‌وێت ببینه ناوه‌ندی دابه‌شكردنی غازی رووسیا و ئێران و سعوودییه به‌سه‌ر ئه‌وروپادا

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری گه‌نجینه و دارایی توركیا، نوره‌دین نه‌باتی، رایگه‌یاند، به هۆی پێگه جوگرافییه‌كه‌یه‌وه، توركیا سه‌نته‌ر و رێڕه‌وێكی گرنگی وزه‌ی هه‌نارده‌كراوی رووسیا و ئێران و سعوودیه‌یه.
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "Arab News" ئه‌و وه‌زیره‌ی توركیا گوتی: ده‌كرێت غازی سرووشتیی و نه‌وت له رێی توركیاوه به نرخێكی كه‌متر و له ره‌وشێكی ته‌واو ئارام‌دا هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان بكرێت.
گوتیشی: توركیا هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات ببێته بنكه‌یه‌كی گرنگی وزه، جا له سعوودییه‌وه بێت یان له وڵاتانی دیكه‌وه.
هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه، توركیا و سعوودییه پشتیوانی یه‌كدی ده‌كه‌ن بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتی بۆ ناوچه‌كه، چونكه ئاشتی دهستگرۆهیی دابه‌زینی نرخی نه‌وت و غاز ده‌كات.
نوره‌دین نه‌باتی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا رایسپاردوون رێككاری پێویست بگرنه به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی توركیا ببێته ناوه‌ندی دابه‌شكردنی غازی رووسیا و ئێران بۆ وڵاتانی كیشوه‌ری ئه‌وروپا.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ