سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی رووسیا لە عێراق دەکات
گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای دەستوور، تاووتوێکران
K24 – هەولێر
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئیلبروس کوتراشیڤ باڵیۆزی رووسیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ دووشەممە 31ی تشرینی یەکەم بەڕێوەچوو، دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق دوای کۆتاییهاتنی بنبەستی سیاسی و پێکهێنانی حکومەتی نوێ و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای دەستوور، تاووتوێکران.
پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە و گرنگیی ڕووبەڕووبوونەوەی کارو کردەوە تیرۆریستییەکان، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو.

