شاندێکی پیاوانی کاری کوردستان سەردانی بهریتانیا دهكهن
K24 – هەولێر:
شاندێکی پیاوانی کاری کوردستان، سەردانی شاری هۆڵی بهریتانیا دهكهن و بە مەبەستی فراوانکردنی کارە بازرگانییەکانیش، شاندەکە سەردانی کۆمپانیای گویلدهاڵیان کرد و لەگەڵ نوێنەری کۆمپانیاکان کۆبوونەوە.
شاندەکە له شاری هۆڵ بەشدارییان لە ئیڤێنتێک کرد، نازم بارزانی رێکخەری ئیڤەنتەکە بۆ کوردستان24 ئاشکرایکرد، ئامانجیان لەو ئیڤێنتە بەهێزکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیایە، تاکو ئەزموونی بازرگانی کۆمپانیاکانی بەریتانیا بۆ بازرگانەکانی هەرێمی کوردستان بگوازنەوە.
گووتیشی، کۆمپانیا بەریتانییەکان ئارەزووی فراوانکردنی رهوتی بازرگانییان لەهەرێمی کوردستان هەیە و دەیانەوێت وەبەرهێنان بکەن.
شاندەکە لە 22 کۆمپانیا پێکهاتووە و رۆژی (پێنجشەممە 27ـی تشرینی یهكهم/ ئۆكتۆبهری 2022) سەردانی Guildhallـیان کردووە، تێیدا لەگەڵ نوێنەرانی هال و کۆمپانیا ناوخۆییەکان کۆبوونەتەوە.
لهلایهكی دیكهوه سەرمایەدارانی بەریتانیا، ئارەزووی خۆیان نیشاندا، کە دەیانەوێت لە هەرێمی کوردستان وهك بازاڕێکی تازە گەشەسەندووی عێراق وەبەرهێنان بکەن و قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی زیادبکەن.
بڕیارە ئەو شاندە مانگی داهاتوو سەردانی لەندەن و بێرمینگهامیش بکەن.
هەرێمی کوردستان بووەتە دەرفەتێکی گرنگی بازرگانی بۆ کۆمپانیاکانی بەریتانیا.
نازم بارزانی رێکخەری دیدارەکە بۆ کوردستان24 ئاشکرایکرد، بە کۆمپانیا بەریتانییەکانیان راگیاندووە، کە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەرفەتی وەبەرهێنانی رەخساندووە بە تایبەت لە پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووری، بازرگانی، کشتوکاڵ و گەشتیاری و پیشەسازی.