گوته‌بێژی یه‌كێتی: كێشه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی به گفتوگۆ چاره‌سه‌رده‌كرێن
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی یه‌كێتی رایگه‌یاند له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوودا، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی به‌گوێره‌ی پێویست نه‌بووه و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كاته‌وه، كێشه‌كان هه‌رچه‌ند گه‌وره‌بن، پارتی و یه‌كێتی پێكه‌وه ده‌توانن چاره‌سه‌ری بكه‌ن.
سۆران جه‌مال تاهیر، گوته‌بێژی یه‌كێتی به كوردستان24ی راگه‌یاند، دۆخی سیاسی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه پێویستی به‌وه بووه، كه كورد له به‌غدا به یه‌كگرتوویی كار بۆ دابینكردنی مافه‌كانی بكات و له‌ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانیش سه‌قامگیری سیاسی زیاتر هه‌بێت.
گوته‌بێژی یه‌كێتی ئاماژه‌ی به نیگه‌رانییه‌كانی حزبه‌كه‌ی كرد و رایگه‌یاند، له‌رێگه‌ی تیمی وه‌زاری یه‌كێتییه‌وه له حكومه‌ت و سه‌ردانی شاندێكیش بۆ لای لایه‌نه‌كان، نیگه‌رانییه‌كانی خۆیان بۆ پارتی و هه‌موو لایه‌نه‌كانی دیكه روونكردووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها بوونی نیگه‌رانی له نێوان لایه‌نه سه‌ره‌كییه پێكهێنه‌ره‌كانی حكومه‌ت به ئاسایی وه‌سفكرد و جه‌ختی له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیش به گفتوگۆ كرده‌وه.
سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی نێوان پارتی و یه‌كێتی، سۆران جه‌مال تاهیر ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه تاوه‌كو ئێستا هیچ به‌رنامه‌یه‌ك نییه بۆ كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی، به‌ڵام له روونكردنه‌وه‌ی نیگه‌رانییه‌كانیان له رێگه‌ی شاندهكانیانهوه بۆ لای لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامده‌بن.