پیۆنگ یانگ هه‌ڕه‌شه له كۆریای باشوور و ئه‌مه‌ریكا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
کۆریای باشوور بڵاویكرده‌وه، لەدوای تاقیکردنەوە مووشەکییەکەی ئەم دواییەی کۆریای باکوور، مانۆڕە سەربازییە هاوبەشەكهیان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا فراوان دەکەن، پیونگ یانگیش هه‌ڕه‌شه ده‌كات.
بەگوێره‌ی هەواڵێكی رۆژنامەی (The Korea Herald)، فەرماندەیی هێزە ئاسمانییەکانی کۆریای باشوور ئەوەی راگەیاندووە، لەگەڵ ئەمه‌ریکا لەسەر فراوانکردن و بەردەوامیدان بەو مانۆڕە سەربازییە هاوبەشەی نێوانیان رێککەوتوون.
لە راگەیەندراوێكی فەرماندەیی هێزە ئاسمانییەکانی کۆریای باشووردا هاتووە: "له‌گه‌ڵ هێزە ئاسمانییەکانی ئەمه‌ریکا، به‌هۆی هه‌راسانكردنه‌كانی کۆریای باکوور، لەسەر ئەوە رێککەوتن، هەڵوێستێکی بەهێزی یەکگرتوو نیشانبده‌ین".
هیچ روونکردنەوەیەکیش لەسەر ماوەی درێژکردنەوەی مانۆڕە سەربازییەکە نەدرا، کە لە سەرەتای هەفتەوە دەستیپێکرد و چاوەڕوان دەکرا سبه‌ی هەینی کۆتایی پێبێت.
مانۆڕە سەربازییەكهی نێوان كۆریای باشوور و ئه‌مه‌ریكا، بە گەورەترین مانۆڕی سەربازیی دادەنرێت.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی یۆنهاپ، کۆریای باشوور پلانی راگەیاندنی سزای زیاتر بەسەر کۆریای باکوور هه‌یه، کە لەم دواییانەدا تاقیکردنەوە مووشەکییەکانی زیادکردووە.
لیم سو سوک گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باشوور، له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، لە کاتێکدا کە كاره هه‌راسانكردنه‌كانی کۆریای باکوور بەردەوامن، بیر لە سەپاندنی سزای تاکلایەنە دەکەینەوە.
کۆریای باشوور مانگی رابردوو 15 هاووڵاتیی و 16 دامەزراوەی کۆریای باکووری خستە لیستی سزاکانییەوە.
له‌مباره‌یه‌وه كۆریای باكوورییش ره‌خنه‌ی له‌و هه‌نگاوه‌ی كۆریای باشوور و ئه‌مه‌ریكا گرت و درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی مانۆرهكهی به كارێكی هه‌ڵه وه‌سفكرد.