زێلینسكی: به‌هۆی هێرشه‌كانی رووسیاوه ملیۆنه‌ها ئۆكرانی بێ كاره‌بان
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئۆكرانیا رایده‌گه‌یه‌نێت، پتر له 4.5 ملیۆن ئۆكرانی به‌هۆی هێرشه‌كانی رووسیاوه بۆسه‌ر ژێرخانه‌كانی ژیان، بێ كاره‌بان.
ڤۆلۆدیمێر زێلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا رایگه‌یاند، نزیكه‌ی 4.5 ملیۆن هاووڵاتی ئۆكرانی به‌هۆی هێرشه‌كانی رووسیا بێ كاره‌با ماونه‌ته‌وه، ئه‌مه لاوازی مۆسكۆ پیشان ده‌دات، كه نه‌یتوانیووه سوپای ئۆكرانی له گۆڕه‌پانه‌كانی جه‌نگ هه‌ره‌س پێبێنێت.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت گه‌لی ئۆكرانیا به‌مشێوه تێكبشكێنن.
له 24ـی شوباتی رابردوو به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرش كرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون.