وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران وه‌ڵامی تۆمه‌ته‌كانی ئۆكرانیا ده‌داته‌وه
K24 – هەولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، وه‌ڵامی تۆمه‌ته‌كانی ئۆكرانیای له‌باره‌ی به‌كارهێنانی درۆنی ئێرانی له شه‌ڕی ئۆكرانیا دایه‌وه و به‌هه‌ڵچوون و بێ بنه‌ما وه‌سفیكرد.
ناسر كه‌نعانی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، رایگه‌یاند، له‌بری تۆمه‌ت دروستكردنی بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران، ده‌كرێ به‌رپرسانی ئۆكرانیا وه‌ڵامی پێشنیاره‌كانی ئێمه له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی دوو قۆڵی بۆ سه‌لماندنی تۆمه‌ته‌كان بده‌نه‌وه.
كه‌نعانی هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كانی ئێرانی بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی ئاشتیانه بۆ قه‌یرانی ئۆكرانیا خسته‌ڕوو، ره‌تی ئه‌وه‌شی كرده‌وه كه تاران چه‌ك و فڕۆكه‌ی بۆ رووسیا ناردبێت.
دووپاتیكرده‌وه، بۆ راگرتنی شه‌ڕ له ئۆكرانیا، ئێران ئاماده‌یه هاوكاربێت.
پێشتر سه‌رۆكی ئۆكرانیا رایگه‌یاندبوو، رووسیا 400 درۆنی ئێرانی له ئۆكرانیا به‌كارهێناوه.
سوپای ئۆکرانیا لە بەیاننامەیەکدا پێشتر ئاشکرایکردبوو، لە ماوەی رابردوودا، 223 فڕۆکەی بێفرۆکەوانی ئێرانیان خستووەتەخوارەوە.
له 24ـی شوباتی رابردوو به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرش كرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون.