مۆرینهۆ به هه‌ر نرخێك بێت پۆگبای ده‌وێت
هه‌فته‌ی داهاتوو به فه‌رمی نوێنه‌رێكی شه‌یتانه سووره‌كان ده‌چێته تۆرینۆ
رۆژنامه‌یه‌كی فره‌نسا ئاشكرای كردووه كه راهێنه‌ری یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد بۆ كڕینی ناوه‌ڕاستكاره‌كه‌ی یانه‌ی خانمه پیره‌كه كۆڵ نادات و به هه‌ر نرخێك بێت ئه‌م یاریزانه‌ی ده‌وێت.
رۆژنامه‌ی لیكیپی فره‌نسا، له چاپی ئه‌مڕۆیدا به مانشێتێكی گه‌وره نووسیویه‌تی: مۆرینهۆ پۆگبای ده‌وێت.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه مۆرینهۆ به ئیداره‌ی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتدی راگه‌یاندووه كه ده‌بێت بۆ وه‌رزی دادێ پۆگبا له ئۆڵد ترافۆرد یاری بكات و به‌شێك ده‌بێت له پلانه‌كانی.
رۆژنامه‌كه ئاشكراشی كردووه كه مانچێسته‌ر یونایتد نرخێكی ئه‌وه‌نده گه‌وره‌ی بۆ كڕینی پۆگبا پێشكه‌شی یانه‌ی یوڤێنتۆس ده‌كات كه زه‌حمه‌ته بتوانن ڕه‌تی بكه‌نه‌وه، كه بڕه‌كه‌ی 100 ملیۆن یۆرۆیه.
پۆڵ پۆگبای ته‌مه‌ن 23 ساڵان، پێشتر له نێوان ساڵانی 2009 ـ 2011 یاریزانی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد بووه، به‌ڵام ئه‌وكات وه‌ك میدیاكانی به‌ریتانیا ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یان كرد و به گرێبه‌ستێكی بێ به‌رامبه‌ر بۆ یانه‌ی یوڤێنتۆس ده‌ستبه‌رداری بوون، ئێستاش كه ئاستی هه‌ڵكشاوه ده‌یه‌وێت جارێكی دیكه بیگه‌ڕێننه‌وه.