پاڵه‌وانی كۆپا ئامێریكا و یۆرۆ یارییه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌كه‌ن
سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئامێریكای باشوور رایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌روووپا له‌سه‌ر یارییه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن.
ئه‌لیخاندرۆ دۆمینیگێز، سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئامێریكای باشوور له لێدوانێكدا كه له رۆژنامه‌ی Oleـی ئارجێنتینادا بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه پاڵه‌وانی كۆپا ئامێریكای 2016 كه هه‌ڵبژارده‌ی چیللیه رووبه‌ڕووی پاڵه‌وانی یۆرۆی 2016 ده‌بێته‌وه.
ئه‌لیخاندرۆ دۆمینیگێزی ته‌مه‌ن 44 ساڵان كه پاراگواییه و ئه‌ندامی لێژنه‌ی جێبهجێكاریشه له فیفا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه له ناوه‌ڕاستی مانگی دادێ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یۆیفا كاتی یارییه‌كه ده‌ستنیشان ده‌كه‌ین.