دوو سه‌ربازی تورکیا لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان کوژران

چه‌ند سه‌ربازێكی سوپای توركیا | وێنه‌: AA
چه‌ند سه‌ربازێكی سوپای توركیا | وێنه‌: AA

K24 – هەولێر:

وەزارەتی بەرگری تورکیا کوژرانی دوو سه‌ربازی دیکەی سوپاکەی لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان راگەیاند.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی بەرگری تورکیا ئاشکرای کرد، رۆژی شه‌ممه‌ 5ـی تشرینی دووه‌می 2022، له‌ ناوچه‌ی  ئۆپه‌ڕاسیۆنی چه‌نگ – بروسك و له‌ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراودا، دوو سه‌ربازیان به‌ناوه‌كانی (خه‌لیل یه‌ڵدز) و (فورات گونه‌ر) گیانیان له‌ده‌ستدا.

رۆژی 24ـی نیسانی 2021، ئۆپه‌ڕاسیۆنی (چه‌نگ – بروسك)ـی سوپای توركیا  له‌ناوچه‌ی مه‌تینا و ئاڤاشین – باسیان ‌دژی په‌كه‌كه‌ ده‌ستیپێكرد و ماوه‌ی زیاتر له‌ ساڵ و نیوێكه‌ ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.

راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا له‌باره‌ی كوژرانی (فورات گونه‌ر)
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا له‌باره‌ی كوژرانی (فورات گونه‌ر)
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا له‌باره‌ی كوژرانی (خه‌لیل یه‌ڵدز)
Fly Erbil Advertisment