ئه‌گه‌ر مێسی پاشگه‌ز نه‌بێته‌وه خولی ئارجێنتینا ده‌وه‌ستێت
چه‌ندان یانه هه‌ڕه‌شه‌ی بایكۆت كردنیان كردووه
به‌پێی راپۆرتی ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی وڵاتی ئارجێنتینا، چه‌ندان یانه‌ی ئه‌م وڵاته بڕیاریانداوه ئه‌گه‌ر مێسی له بڕیاره‌كه‌ی پاشگه‌ز نه‌بێته‌وه، بایكۆتی خوله‌كه ده‌كه‌ن.
رۆژنامه‌ی Oleـی ئارجێنتینا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه زۆرێك له یانه‌كانی خولی نێوخۆی ئارجێنیتنا بڕیاریانداوه بۆ وه‌رزی داهاتوو ئه‌گه‌ر مێسی ڕازی نه‌كه‌ن له بڕیاره‌كه‌ی پاشگه‌ز بێته‌وه وه‌ك وه‌فا و په‌رۆشییه‌ك بۆ گه‌وره‌یی ئه‌م یاریزانه له خوله‌كه ده‌كشێنه‌وه.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، له ئێستادا زۆرێك له رێكخراو و ده‌زگا وه‌رزشی و یانه‌كان فشار بۆ حكوومه‌ت و فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئارجێنتینا دروست ده‌كه‌ن تا مێسی ڕازی بكه‌ن له بڕیاره‌كه‌ی پاشگه‌ز بێته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رجه‌م یاریزانانی پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینای 1986 كه جامی مۆندیالیان برده‌وه، گربوونهوهیهكیان ئه‌نجامداوه و داوای به‌رده‌وامبوونی مێسی له‌گه‌ڵ تانگۆ ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت ناوی جامی مۆندیالهكهیان كه له مێكسیكۆ به‌ده‌ستهێنا ناویان ناوه (مێسیكۆ).
مێسی ته‌مه‌ن 29 ساڵ، دوای له‌ده‌ستدانی جامی كۆپا ئامێریكای 2016 له به‌رانبه‌ر چیللی، راسته‌وخۆ بڕیاری وازهێنانی له یارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانییه‌كی زۆری لێكهوتهوه و چه‌ندان كه‌سایه‌تی سیاسی و وه‌رزشی ناسراو هاتنه ده‌نگ و دروشمی (نا بۆ وازهێنانی مێسی)ـیان به‌رز كرده‌وه.