عمران خان روو له پایته‌خت ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
عمران خان، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی پاكستان رایگه‌یاند، له سێشه‌ممه‌وه خۆی و لایه‌نگرانی به پێ به‌ره‌و ئیسلام ئاباد ده‌ڕۆن.
عمران خان به هۆی برینداربوونی رانی راستییه‌وه، له پێنجشه‌ممه‌وه، له نه‌خۆشخانه‌ی شه‌وكه‌ت خانم، چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت.
عمران خان، ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه، داوای كرد، لێكۆڵینه‌وه له هه‌وڵی تیرۆركردنی بكرێت، هه‌روه‌ها داوایشی كرد، سێ كه‌سایه‌تی په‌یوه‌ندیدار به دۆسییه‌ی هه‌وڵی تیرۆركردنه‌كه‌ی ده‌ستله‌كار بكێشنه‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی پاكستان، له ناوچه‌ی وهزیرئابادی خۆرهه‌ڵاتی هه‌رێمی پنجابهوه رێپێوانه‌كه‌ی بۆ پایته‌خت ده‌ستپێده‌كات، كه هه‌فته‌ی رابردوو تێیدا رووبه‌ڕووی په‌لامارێكی تیرۆریستی بوه‌وه و له ئاكامدا لایه‌نگرێكی كوژرا و خۆی و 13 لایه‌نگری بریندار بوون.
له مانگی نیسان/ ئه‌پریڵی رابردوودا، عمران خان له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه متمانه‌ی لێسه‌ندرایه‌وه.
عمران خان، له رێپێوانهكهیدا، داوا له حكومه‌تی سه‌رۆك وه‌زیران شه‌هباز شه‌ریف ده‌كات، هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته رێكبخات، به‌ڵام حكومه‌ت سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له 2023دا بكرێت.