پاتریس ئیڤرا تووشی پێكان بوو
به‌رگرێكارێكی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی فره‌نسا له مه‌شق و راهێنانه‌كانی ئه‌مڕۆ تووشی پێكان بووه و مه‌ترسی دووركه‌وتنه‌وه‌ی له یاریی داهاتوو له‌سه‌ره.
كه‌مێك پێش ئێستا، پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانیا، هه‌واڵی پێكانی پاتریس ئیڤرای به‌رگریكاری باڵی چه‌پی هه‌ڵبژارده‌ی كه‌ڵه‌شێره‌كانی فره‌نسای راگه‌یاند.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، له كاتی راهێناندا، ئیڤرا له‌گه‌ڵ مو‌سا سیسۆكۆی ناوه‌ڕاستكاری هه‌ڵبژارده‌كه به‌ریه‌ككه‌وتوون و به‌مه‌ش ده‌ستی ئیڤرا ئازارێكی زۆری پێگه‌یشتووه.
له دوای ئه‌م رووداوه، راسته‌وخۆ پزیشكی تایبه‌ت به هه‌ڵبژارده‌كه چاره‌سه‌رێكی سه‌ره‌تایی بۆ ئیڤرای ته‌مه‌ن 35 ساڵان كراوه، به ئازاریشه‌وه بۆ راهێنانه‌كان گه‌ڕاوه‌ته‌وه، به‌ڵام دواتر مه‌شقه‌كانی جێهێشتووه و نه‌یتوانیوه به‌رده‌وام بێت.
هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نسا رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو له كات 22:00ـی شه‌و له قۆناخی هه‌شتی یۆرۆی 2016 رووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی ئایسله‌ندا ده‌بێته‌وه.