هاووڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكی له به‌غدا كوژرا
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له عێراق كوژرانی هاووڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكی له به‌غدا راگه‌یاند كه له رێكخراوێكی فریاگوزاری كارده‌كات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (7ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له عێراق بۆ كوردستان24 ئاشكرایكرد، هاووڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكی به‌ناوی ستیفن تڕۆڵ كه ته‌مه‌نی 45 ساڵه، له گه‌ڕه‌كی كه‌ڕاده‌ی شاری به‌غدا كوژراوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه راشیگه‌یاند، ته‌رمی هاووڵاتییه ئه‌مه‌ریكییه‌كه گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه و به‌گوێره‌ی راپۆرتی پزیشكی له ئه‌نجامی ته‌قه‌لێكردن كوژاروه.
زیاتر گوتی، ئه‌و هاووڵاتییه ئه‌مه‌ریكییه له رێكخراوێكی فریاگوزاری له عێراق كاریكردووه.