گوته‌بێژی كۆشكی سپی: هاووڵاتییه‌كمان له عێراق كوژراوه
K24 – هه‌ولێر:
كۆشكی سپی كوژرانی هاووڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكی له عێراق پشتڕاستده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (7ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له عێراق، بۆ كوردستان24 ئاشكرایكرد، هاووڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكی به‌ناوی ستیفن تڕۆڵ كه ته‌مه‌نی 45 ساڵه، له گه‌ڕه‌كی كه‌ڕاده‌ی شاری به‌غدا كوژراوه.
له‌وباره‌یه‌وه كارین جان پیه‌ر گوته‌بێژی كۆشكی سپی، رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هاووڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكی له به‌غدا له هێرشێكی چه‌كداریدا كوژرا.
پیه‌ر گوتیشی: "له‌گه‌ڵ تیمه‌كانمان له به‌غدا قسه ده‌كه‌ین".
پێشتر ئه‌و سه‌رچاوه ئه‌منییه‌ی عێراق راشیگه‌یاندبوو، ته‌رمی هاووڵاتییه ئه‌مه‌ریكییه‌كه گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه و به‌گوێره‌ی راپۆرتی پزیشكی له ئه‌نجامی ته‌قه‌لێكردن كوژاروه.
زیاتر گوتی، ئه‌و هاووڵاتییه ئه‌مه‌ریكییه له رێكخراوێكی فریاگوزاری له عێراق كاریكردووه.