سوودانی: لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌باره‌ی كوژرانی هاووڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكی له به‌غدا به‌رده‌وامه
K24 – ھەولێر:
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌باره‌ی كوژرانی هاووڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكی له به‌غدا به‌رده‌وامه.
له‌میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، كوژرانی هاووڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكی له به‌غدا جێگه‌ی پرسیاره و دۆسییه‌ی ئه‌منییش له عێراق هێڵی سووره.
هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه، ئه‌و هاووڵاتییه ئه‌مه‌ریكییه ماوه‌ی دوو ساڵه له به‌غدا نیشته‌جێیه.
دوێنێ (7ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له عێراق بۆ كوردستان24 ئاشكرایكرد، هاووڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكی به‌ناوی ستیفن تڕۆڵ كه ته‌مه‌نی 45 ساڵه، له گه‌ڕه‌كی كه‌ڕاده‌ی شاری به‌غدا كوژراوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه راشیگه‌یاند، ته‌رمی هاووڵاتییه ئه‌مه‌ریكییه‌كه گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه و به‌گوێره‌ی راپۆرتی پزیشكی له ئه‌نجامی ته‌قه‌لێكردن كوژاروه.
زیاتر گوتی، ئه‌و هاووڵاتییه ئه‌مه‌ریكییه له رێكخراوێكی فریاگوزاری له عێراق كاریكردووه.
له‌وباره‌یه‌وه كارین جان پیه‌ر گوته‌بێژی كۆشكی سپی، دوێنێ رایگه‌یاند، هاووڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكی له به‌غدا له هێرشێكی چه‌كداریدا كوژرا.
پیه‌ر گوتیشی: "له‌گه‌ڵ تیمه‌كانمان له به‌غدا قسه ده‌كه‌ین".