سوودانی: كوژرانی هاووڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكی له‌م كاته‌دا جێگه‌ی پرسیاره
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، كاتی كوژرانی هاووڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكیی له به‌غدا جێگه‌ی پرسیاره، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌وه‌ی ده‌ست ده‌خاته ناو دۆسییه‌ی ئه‌منی، خۆی ده‌خاته ناو تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی شكستخواردوو.
له‌باره‌ی كوژرانی هاووڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكی له به‌غدا، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی له میانه‌ی گوتارێكدا رایگه‌یاند، نابێت به پێش لێكۆڵینه‌وه‌كان بكه‌وین، ده‌زگا ئه‌منییه‌كانیش به‌رده‌وامن له گه‌ڕان به‌دوای تاوانباران.
سوودانی گوتی: ئه‌وه‌ی كوژراوه، كه‌سایه‌تییه‌كی دیار بووه، له رێكخراوێكی به‌هاناوه‌چوون و خێرخوازی كاری ده‌كرد، له‌ساڵی 2018ه‌وه له ناوچه‌ی كه‌راده نیشته‌جێیه، دوێنێ شه‌و له به‌غدا له ناوچه‌یه‌كی جه‌نجاڵ كوژرا، بۆیه ئه‌مه تاوانێكی ترسنۆكانه‌یه و كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌م تاوانه جێگه‌ی پرسیاره، هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت خۆی به‌م حكومه‌ته تاقیبكاته‌وه، چووه‌ته ناو تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی شكستخواردوو.
دوێنێ (7ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له عێراق بۆ كوردستان24 ئاشكرایكرد، هاووڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكی به‌ناوی ستیفن تڕۆڵ كه ته‌مه‌نی 45 ساڵه، له گه‌ڕه‌كی كه‌ڕاده‌ی شاری به‌غدا كوژراوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه راشیگه‌یاند، ته‌رمی هاووڵاتییه ئه‌مه‌ریكییه‌كه گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه و به‌گوێره‌ی راپۆرتی پزیشكی له ئه‌نجامی ته‌قه‌لێكردن كوژاروه.
زیاتر گوتی، ئه‌و هاووڵاتییه ئه‌مه‌ریكییه له رێكخراوێكی فریاگوزاری له عێراق كاریكردووه.
له‌وباره‌یه‌وه كارین جان پیه‌ر گوته‌بێژی كۆشكی سپی، دوێنێ رایگه‌یاند، هاووڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكی له به‌غدا له هێرشێكی چه‌كداریدا كوژرا.
پیه‌ر گوتیشی: "له‌گه‌ڵ تیمه‌كانمان له به‌غدا قسه ده‌كه‌ین".