دۆناڵد ترەمپ: ئەمه‌ریکا سەنگ و متمانەی خۆی لەدەستداوە

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پیران و كۆنگرێشی وڵاته‌كه‌یه‌وه رایگه‌یاند، رۆژی سێشه‌ممه بۆ زۆرێك له ئه‌مه‌ریكییه‌كان خۆشده‌بێت.
له‌میانی گوتارێكدا بۆ پشتیوانی له هه‌ڵمه‌تی پارته‌كه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كان، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا رایگەیاند رۆژی سێ شەممە بۆ زۆرێک لە خەڵکی ئەمریکا رۆژێکی خۆش دەبێت و هێرشی توندی كرده سه‌ر ئیداره‌ی بایدن و گوتی، ئه‌مه‌ریكا سه‌نگ و متمانه‌ی خۆی له‌ده‌ستداوه.
ترەمپ داوای له هه‌موو ئه‌مه‌ریكییه‌كان كرد بچن بۆ ده‌نگدان و ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی به‌گرنگ وه‌سفكرد و گوتی، گرنگ نییه ده‌نگ به‌كێ ده‌ده‌ن به‌ڵام گرنگه بچن بۆ ده‌نگدان.
سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا گوتیشی، وڵاته‌كه‌مان به دۆخێكی زۆر خراپ‌دا تێده‌په‌رێت، ئه‌مه‌ریكا سه‌نگ و متمانه‌ی خۆی له‌ده‌ستداوه.
دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، پێویستە هه‌رچی زووه باج كه‌مبكرێته‌وه و سنوورەکان دابخرێن به‌هۆی ئه‌و تێڕوانینی ئەو خەڵکانەی چوونه‌ته ئه‌مه‌ریكا و گوتی، "ئه‌وان وڵاته‌كه‌مانیان تێكداوه".