له زیقار بزووتنه‌وه‌ی كچان بۆ گۆڕانكاری داده‌مه‌زرێندرێت
K24 - هه‌ولێر:
له پارێزگای زیقاری باشووری عێراق بزووتنه‌وه‌ی (كچان بۆ گۆڕانكاری) دامه‌زرێندرا و دامه‌زرێنه‌ری بزووتنه‌وه‌كه رایگه‌یاند، هه‌وڵده‌ده‌ن زۆرترین كورسی په‌رله‌مان بۆ ئافره‌تان به‌ده‌ستبهێنن.
رابیعه ساریفی، چالاكوانی بواری ژنان و مامۆستای زمانی ئینگلیزی دامەزراندنی بزووتنەوەی کچان بۆ گۆڕانکاری له پارێزگای زیقاری باشووری عێراق راگه‌یاند.
له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق، ساریفی ئــاشكرایدهكـــات، بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی داهــاتـــووی پــهرلــهمانی عێراقدا ده‌كه‌ن.
راشیگه‌یاند، هەوڵدەدات زۆرترین ژمارە كورسی په‌رله‌مانی بۆ ئافره‌تان بەدەستبهێنێت و ده‌ڵێت، "بزووتنەوەی کچان بۆ گۆڕانکاری پێکهاتەیەکی سیاسی مەدەنییە کە پایەی سەرەکی ناسنامەی ژنی عێراقییە".
روونیشیكرده‌وه، باوەڕیان بە دەوڵەتی مەدەنی و رێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ و رەچاوکردنی یەکسانی هەیە.
له‌باره‌ی پێكهاته‌ی بزووتنه‌وه‌كه، ساریفی گوتی، "بزووتنەوەکەمان قەوارەیەکی سەربەخۆیە لە دەوڵەت و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و رێکخراوە ناحکومییەکان پێكهاتووه."