ستۆڵتێنبێرگ: خۆتان له هێرشه ئهلیكترۆنییهكان بپارێزن
داوای کرد وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ وەبەرهێنانی زیاتر بکەن لەبارەی خۆپاراستن لە هێرشەکانی سایبەر
K24 – ههولێر:
سکرتێری گشتیی پهیمانی باكووری ئهتڵهسی (ناتۆ)، یێنس ستۆڵتێنبێرگ داوای کرد وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ وەبەرهێنانی زیاتر بکەن لەبارەی خۆپاراستن لە هێرشەکانی سایبەر.
ستۆڵتێنبێرگ لە میانی بەشداریکردن لە "کۆنفرانسی ناتۆ بۆ پابەندبوون بە خۆپاراستن لە هێرشەکانی سایبەر 2022" کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئیتاڵیا بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریکا لە شاری رۆما رێک خراوە، وتارێکی پێشکەش کرد.
ستۆڵتێنبێرگ جەختی لەسەر پشتیوانی ناتۆ کردەوە بۆ ئۆکراینا لە بەرامبەر ئەو جەنگەی رووسیا هەڵی گیرساندووە و گوتی: "ئەمساڵ ئاسایشی ئەورووپا و ئەتڵەنتیک بەو جەنگەی (سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتن لە دژی ئۆکراینای دیموکرات و خاوەن سەروەری دەستیپێکرد لەرزی. ئۆکراینا بە پێداگیری گەلەکەی و بە پشتیوانی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ توانی داگیرکاری رووسیا تێک بشکێنێت. تاکو پێویست بکات ئێمە بەردەوام دەبین لە پشتیوانیکردنی ئۆکرانیا".
سکرتێری گشتیی ناتۆ، یێنس ستۆڵتێنبێرگ داوای کرد، وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ وەبەرهێنانی زیاتر بکەن لەبارەی پاراستنی ئاسایشی سایبەر و گوتی: "بەڵێننامەی خۆپاراستن لە هێرشەکانی سایبەر زۆر گرنگە. بۆیە داوا لە وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ دەکەم وەبەرهێنانی زیاتر لەو بوارەدا بکەن، شارەزاییان لەو بوارەدا پێش بخەن و هەماهەنگی زیاتر لەگەڵ یەکتردا بکەن".
سهرچاوه: ئهنادۆڵ