به‌رگری عێراق ئاڵوگۆڕ و گواستنه‌وه‌ی ئه‌فسه‌رانی راگرت
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری به‌رگری عێراق، ثابت محه‌ممه‌د سه‌عید ئه‌لعه‌باسی، بڕیاری دا، ئاڵوگۆڕی ئه‌فسه‌ران و پله‌كانیان رابگیرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، رایگه‌یاند، وه‌زیر بڕیاری داوه تا دوای ده‌رچوونی خشته‌ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2023 هه‌موو جۆره گۆڕین و گواستنه‌وه‌ی ئه‌فسه‌ران و پله‌یان رابگیرێت.
دوێنێ پێنجشه‌ممه وه‌زاره‌ت لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی نارده سنووری پارێزگای دیاله بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه له فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی دیاله بكه‌ن.
لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه دوای ئه‌وه پێكهێنرا، كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرایه‌وه، یه‌كێك له سه‌رۆك هۆزه‌كان، فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی دیاله تۆمه‌تبار ده‌كات.