دوای بڕیاره‌كه‌ی ئیلۆن مه‌سك تویته‌ر هه‌را بۆ سه‌ركرده‌كانی جیهان ده‌نێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
دوای چوونه بواری جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ی ئیلۆن مه‌سك سه‌باره‌ت به ڤێریفای هه‌ژماره‌كانی تویته‌ر به‌رامبه‌ر بڕێك پاره‌ی مانگانه له چه‌ند وڵاتێكدا، ده‌یان هه‌ژماری ساخته به‌ناوی سه‌ركرده و كه‌سایه‌تییه جیهانییه‌كان دروستكراوه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (11ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، چه‌ندین بڵاوكراوه‌ی ساخته له تویته‌ر له‌باره‌ی كوژرانی عێراقییه‌كان به‌ناوی چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی جیهان كه پێشتر رۆڵیان له رووخانی رژێمی سه‌دام هه‌بوو، ده‌نگۆی زۆری له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌دوای خۆیدا هێنا.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی زه ناشیوناڵی سكۆتله‌ندی، دوای ئه‌وه‌ی ئیلۆن مه‌سك، خاوه‌نی كۆمپانیای تویته‌ر ره‌زامه‌ندی به پێدانی ڤێریفای به به‌كارهێنه‌رانی تویته‌ر به‌رامبه‌ر پێدانی هه‌شت دۆلاری ئه‌مه‌ریكی وه‌ك هاوبه‌شی مانگانه، ژماره‌یه‌ك بڵاوكراوه‌ی ساخته له‌باره‌ی كوژرانی عێراقییه‌كان له‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه هه‌رایان به‌دوای خۆیاندا هێنا.
وه‌ك رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی پێداوه، هه‌ندێك هه‌ژماری تویته‌ر ده‌ركه‌وتن گوایە هی جۆرج بۆش، سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مه‌ریكا و تۆنی بلێر، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی به‌ریتانیان، له تویتهكانیاندا گوتوویانه، ئه‌وان بیری كوشتنی عێراقییه‌كان ده‌كه‌ن.
شه‌وی رابردوو بۆ یه‌كه‌مینجار به‌هۆی بڕیاره‌كه‌ی ئیلۆن مهسكهوه، هێمای شین بۆ به‌كارهێنه‌رانی تویته‌ر به‌رامبه‌ر پاره له به‌ریتانیا و هه‌ندێك وڵاتی دیكه ده‌سته‌به‌ركرا، به‌هۆی ئه‌و ئۆفه‌ره‌ش ژماره‌یه‌كی زۆر هه‌ژماری ساخته و پێگه‌ی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ر له‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه ده‌ركه‌وتن.
هه‌رچه‌نده تاوه‌كو ئێستا هیچ لایه‌نێكی فه‌رمی له‌دژی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر لێدوانی فه‌رمی بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام زۆرێك له به‌كارهێنه‌رانی تویته‌ر نیگه‌رانی خۆیان له‌و هه‌نگاوه‌ی كۆمپانیای تویته‌ر راگه‌یاندووه و ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، چیتر ناتوانن متمانه به هه‌موو هه‌ژمارێكی تویته‌ر بكه‌ن.