به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق: په‌سه‌ندكردنی یاسای نەوت و غاز کێشەکانی هەولێر و بەغدا چارەسەردەکات
K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق باس له گرنگی په‌سه‌ندكردنی یاسای نه‌وت و غاز ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی نه‌وت و غاز.
لەیس عەبدولحوسێن، بەڕێوەبەری بەشی یاسایی لە وەزارەتی نەوتی عێراق به كوردستان24ـی راگه‌یاند: بە گوێرەی ئەو کارنامەیەی حکومەتی نوێی عێراق لە ئەنجومەنی نوێنەرانی پەسەندکرا، ماوه‌ی شەش مانگی داناوه بۆ په‌سه‌ندكردنی یاسای نەوت و غاز.
زیاتر گوتی: هەموومان بەو هیوایه‌ین ئەو یاسایە لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا، چارەسەری سەرجەم کێشەکانی نێوان حکومەتی ناوەندی و حکومەتی هەرێمی كوردستان بکات.
بەڕێوەبەری بەشی یاسایی لە وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێشتر چەندین رەشنووسی تایبەت بە یاسای نەوت و غاز لەلایەن ئەمیندارییەتی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە رەوانەی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کراوه و ئێستا ئه‌و ره‌شنووسانه ئاماده‌ن و ئه‌گه‌ر به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنی نێوان لایه‌نه‌كان گفتوگۆی له‌باره‌وه بكرێت، ده‌توانن له‌وماوه‌یه‌ی دیاریكراوه بگه‌نه رێككه‌وتن له‌سه‌ر ده‌قێكی هاوبه‌ش.
جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه، ئەم یاسایە ئاسایشی سامانە سروشتییەکان بۆ ئایندەی گەلی عێراق دابین دەکات.