ئه‌مه‌ریكا: پێمان باشه رووسیا و ئۆكرانیا گفتوگۆ بكه‌ن
به‌ڵام پێویسته مه‌رجێكی سه‌ره‌كی هه‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ)، جولیان سمیس، رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا هیواداره رووسیا و ئۆكرانیا ده‌ست به گفتوگۆ بكه‌ن، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی كیێڤ مه‌رجه‌كانی گفتوگۆكه ده‌ستنیشان بكات.
له چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌وانیدا، ئه‌و باڵیۆزه‌ی ئه‌مه‌ریكا گوتیشی: هیوادارین له قۆناغی داهاتوودا هه‌ردوولا ده‌ست به گفتوگۆ بكه‌ن.
گوتیشی: ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت، سه‌رۆكی ئۆكرانیا، مه‌رجه‌كانی گفتوگۆ ده‌ستنیشان بكات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، رووسیا ده‌توانێت سبه‌ی كۆتایی به‌و ره‌وشه بهێنێت، ئه‌گه‌ر بیه‌وێت.
پێشتر، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، ئه‌ندریه رۆدینكۆ رایگه‌یاندبوو، رووسیا هیچ پێشمه‌رجێكی بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا نییه، به‌ڵام پێویسته كیێڤ نیازپاكی خۆی پیشان بدات.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ماریا زاخارۆڤا، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاندبوو، ئۆكرانیا و ئه‌وانه‌ی زاڵن به‌سه‌ریدا، نایانه‌وێت گفتوگۆ بكرێت، چونكه ئه‌وان ئامانجیان بنیاتنه‌رانه نییه.
سه‌رچاوه: RT