سوودانی: گێڕانه‌وه‌ی سامانی عێراق بنه‌مای په‌یوه‌ندیمانه له‌گه‌ڵ وڵاتان
K24 – هه‌ولێر:
محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی ئیتیحادی، رایگه‌یاند، گێڕانه‌وه‌ی سامانی دزراوی عێراق له وڵاتانی ده‌ره‌وه بنه‌مای په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌غدا و وڵاتانی دۆست ده‌بێت.
له كۆبوونه‌وه‌یدا، له‌گه‌ڵ شیكه‌ره‌وانی سیاسی، ئه‌مڕۆ سوودانی باسی له كارنامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی بۆ قۆناغی ئێستا و داهاتووی عێراق كرد.
سوودانی گوتی: له پڕۆژه‌یاسای بودجه‌دا بڕگه‌ی دامه‌زراندنی سندووقی په‌ره‌پێدانی عێراقمان جێگیر كردووه، داهاته‌كه‌ی له داهاتی نه‌وته‌وه ده‌بێت، ئه‌و سندووقه تایبه‌ت ده‌كه‌ین به كه‌رتی نیشته‌جێبوون و په‌روه‌رده و ته‌ندرووستی.
گوتیشی: ئه‌و سندووقه هه‌زاران ده‌رفه‌تی كار ده‌ڕه‌خسێنێت و بیرۆكه‌یه‌كی باشه بۆ گۆڕینی سیستمی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت و چالاككردنی كه‌رتی تایبه‌ت و گه‌شه‌پێدانی سه‌رمایه و زاڵبوون به‌سه‌ر گه‌نده‌ڵیدا.
هه‌روه‌ها گوتی: هه‌موو توێژه‌كان ده‌چنه چوارچێوه‌ی یاسای ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌و یاسایه، هانی كاركردنی تاكه‌كان ده‌دات له كه‌رتی تایبه‌تدا و باری سه‌رشانی حكومه‌ت سووك ده‌كات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، یه‌كه‌م هه‌نگاوی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، چاكسازی كردنه له‌و دامه‌زراوانه‌ی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی دامه‌زراون.
دووپاتیكرده‌وه، كار ده‌كه‌ن بۆ گه‌یاندنی خێرای خزمه‌تگوزارییه‌كان، چونكه سه‌رچاوه‌ی كێشه‌كه ئه‌وه‌یه هاووڵاتی متمانه‌ی به دامه‌زراوه خزمه‌تگوزارییه‌كان و سیستمی سیاسی له‌ده‌ستداوه.
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا، سوودانی ئاشكرای كرد، حكومه‌ته‌كه‌ی له په‌یوه‌ندیگرتن له‌گه‌ڵ وڵاتاندا پرسی گێڕانه‌وه‌ی سامانی دزراوی عێراق له‌به‌ر چاو ده‌گرێت. چونكه عێراق واژووی له‌سه‌ر رێككه‌وتنی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی كردووه و مافی خۆیه‌تی ئه‌و داوایه له وڵاتان بكات.