بە ڤیدیۆ.. دوو فڕۆکەی جەنگی دووەمی جیهانی لە ئاسماندا بەریەککەوتن

ساتی بەریەککەوتنی دوو فڕۆکەکە کە لە جۆری(Boeing B-17 و Bell P-63)
ساتی بەریەککەوتنی دوو فڕۆکەکە کە لە جۆری(Boeing B-17 و Bell P-63)

K24 - هەولێر:

لە باشووری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە ویلایەتی تێکساس، دوو فڕۆکەی جۆری Boeing B-17 و Bell P-63ی لە ئاسماندا بەریەککەوتن.

بەپێی راگەیەندراوێکی فەرمانگەی فڕۆکەوانیی فیدراڵیی 0(FAA)، رووداوەکە لە میانی نمایشی ئاسمانیی لە فڕۆکەخانەی ئیکسکیوتیڤ لە شاری داڵاس روویداوە.

بە گوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی فرانس، مێژووی هەردوو فڕۆکەکە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی جەنگی دووەمی جیهانی و، لەو دیمەنانەی کە لەلایەن جەماوەری ئامادەبووەوە تۆمارکراون و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراونەتەوە، دوای ئەوەی دوو فڕۆکەکە بەریەککەوتوون، کەوتوونەتەخوارەوە و ئاگریان گرتووە.

زیاتر لە 40 کارمەندی ئاگرکوژێنەوە هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگری فڕۆکەکانیان دا.

فەرمانگەی فڕۆکەوانیی فیدراڵیی، رایگەیاند: ''لەئێستادا نازانرێت چەند کەس لە فڕۆکەکاندا بوون''.

هاوکات فەرمانگەی فڕۆکەوانیی فیدراڵیی و ئەنجوومەنی نیشتمانیی سەلامەتی گواستنەوە (NTBS)، لێکۆڵینەوە لە هۆکاری رووداوەکە دەکەن و دواتر وردەکاری بلاودەکەنەوە.