بایدن: ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لە ئاست چاوەڕوانی کۆمارییەکان نەبوون
K24 - ههولێر:
له كاتێكدا هێشتا ئەنجامی کۆتایی نیوەی یەکەمی هەڵبژاردن بۆ کۆنگرێسی ئەمریکا رانهگهیێندراوه، جۆو بایدن، سهرۆكی ئهمهریكا رایدهگهیێنێت، ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لە ئاست چاوەڕوانی کۆمارییەکان نەبوون.
جۆو بایدن، سهرۆكی ویلایهته یهكگرتووهكانی ئهمهریكا دڵخۆشە بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی نیوهی یهكهمی كۆنگرێسی ئهمهریكا و دەڵێت، سەرنجیان لەسەر ویلایهتی جۆرجیایە. سهبارهت به ههڵوێستی كۆمارییهكان لهبارهی ئهنجامی ههڵبژاردنهكانهوه، بایدن ئاماژه بهوهدهدات، ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لە ئاست چاوەڕوانی کۆمارییەکان نەبوون.
چاوەڕوانییەکان بۆ راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی نیوەی یەکەمی هەڵبژاردن بۆ کۆنگرێسی ئەمریکا بەردەوامن و ئەنجامی کۆتایی هێشتا رانەگەیێندراوە. بەپێی ئەنجامە بەراییەکان کۆمارییەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەران لە کۆی 435 کورسی 211 کورسییان مسۆگەر کردووە و دیموکراتەکانیش 203 کورسی.
بە جیاکردنەوەی دەنگەکانی هەردوو ویلایەتی نێڤادا و ئاریزۆنا دیموکراتەکان توانییان ژمارەی کورسییەکانیان لە ئەنجوومەنی پیران بگەیێننە 50 کورسی و کۆمارییەکانیش 49 کورسیان یەکلاکردووەتەوە.
بۆ بوون بە زۆرینە لە ئەنجوومەنی نوێنەران، پێویستی بە 218 کورسی هەیە و هەر پارتێکیش لەکۆی 100 کورسی ئەنجوومەنی پیران 50 کۆ یەکی کورسییەکان بەدەست بهێنێت کۆنترۆڵی ئەنجوومەنەکە دەکات.
ئێستا چاوەکان لەسەر ویلایەتی جۆرجیان و دەنگەکانی ئەو ویلەیەتە دەبێتە یەککلاکەرەوە بۆ ئەنجوومەنی پیران، بەهۆی ئەوەی هیچ کام لە کاندیدانی کۆماری و دیموکرات نەیانتوانی سەروو پەنجا لەسەدی دەنگەکانی ئەو ویلایەتە بەدەستبهێنن، بڕیاردراوە شەشی مانگی داهاتوو گەڕی کۆتایی هەڵبژاردن لە ویلایەتی جۆرجیا ئەنجامبدرێت. ئەگەر هاتوو دیموکراتەکان براوەبوون ئەوا ژمارەی کورسییەکانیان دەبێتە 50 کۆ یەک و دەبنە زۆرینە لە ئەنجوومەنی پیران، ئەگەریش کۆمارییەکان براوەبوون ئەوا ژمارەی کورسییەکان دەبنە 50 بە 50 و کەمالا هاریس جێگری سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکی ئەنجومەنی پیران بە دەنگی خۆی ئەنجامەکە یەکلایی دەکاتەوە.