كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی نێوان ئه‌مه‌ریكا و چین كۆتاییهات

K24 – هه‌ولێر:
كۆبوونه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی نێوان هه‌ردوو سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و چین كه سێ كاتژمێری خایه‌ند كۆتاییهات و هه‌ردوولاش ئامانجی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بۆ گۆڕینی سیاسه‌تی ململانێ بۆ كێبڕكێی وه‌سفكردووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (14ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌كانی گرووپی 20 كه له ناوچه‌ی بالیی ئه‌نده‌نووسیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و شیجینگ پینگ، سه‌رۆكی چین كۆبوونه‌وه.
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه به یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی راسته‌وخۆی نێوان سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و هاوتا چینییه‌كه‌ی داده‌نرێت له‌وه‌ته‌ی بایدن چووه‌ته كۆشكی سپی، هه‌رچه‌نده له ساڵی 2017 جارێكی دیكه بایدن چاوی به سه‌رۆكی چین كه‌وتووه، له‌وكاته‌ی جێگری سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مه‌ریكا بووه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، سەرۆکی چین رایگەیاند، کێشە هەنووکەییەکانی ئەمریکا و چین جێی نیگەرانی هەمووانن و بارودۆخەکە لە بەرژەوەندی هیچ لایەنێکدا نییە.
كۆشكی سپی ئاشكرایكرد، له كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیاندا، دۆسییه‌كانی ئابووری، ئۆكرانیا و تایوان تاووتوێكراوه و سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا داوای له شیجینگ پینگ كردووه، پێویسته په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌یه‌ر بنه‌مای كێبڕكێی سیاسی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رپرسیارانه له‌نێوانیان به‌رده‌وامبێت.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختی له‌سه‌ر ئهوهكردووتهوه، به هیچ شێوەیەک نابێت چه‌كی ئه‌تۆمی وه‌ك هه‌ڕه‌شه بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ململانێكان بەکاربهێندرێت و کەس لە جەنگی ئەتۆمی براوە نابێت.
کۆشکی سپی ئاشکراشیکردووه، سەرۆکی ئەمریکا بابەتی هەڵسوکەوتە توندەکانی چینی بەرامبەر تایوان لەگەڵ سه‌رۆكی چین باسکردووە، هەروەها پێی راگەیاندووە کە داوا لە کۆریای باکوور بکات بەشێوەیەکی بەرپرسیارانە مامەڵە بکات.
هه‌روه‌ها له‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه له كۆنفڕانسێكی رۆژنامه‌وانیدا، جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له‌گه‌ڵ چین ركابه‌ری یه‌كترن به‌ڵام دژی یه‌كدی نین.
بایدن گوتیشی، سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌رامبه‌ر چین نه‌گۆڕاوه به‌ڵام واشنتن پێویستی به جه‌نگی سارد نییه له‌گه‌ڵ پهكیین.