یاروڵڵا: سوپا و پێشمه‌رگه یه‌ك ئامانجیان هه‌یه
K24 – هه‌ولێر:
عه‌بدولئه‌میر ره‌شید یاروڵڵا، سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای عێراق، رایگه‌یاند، سوپا و پێشمه‌رگه یه‌ك ئامانجیان هه‌یه، كه ئه‌ویش پاراستنی ئاسایشی وڵاته.
ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه، تێیدا رایگه‌یاند، سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای عێراق، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و شاندێكی یاوه‌ری كۆبووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای عێراق، وێڕای خۆشحاڵی به سه‌ردانی شاندی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، رایگه‌یاندووه، سوپا و پێشمه‌رگه یه‌ك ئامانجی هاوبه‌شیان هه‌یه.
له باره‌ی ئه‌و ئامانجه‌وه، سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای عێراق، ئه‌وه‌یشی گوتووه: ئامانجه‌كه بریتییه له پاراستنی سه‌قامگیری وڵات له میانی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوولا له ناوچه هاوبه‌شه‌كاندا.
له به‌رامبه‌ریشدا، سه‌رۆك ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پشتیوانی خۆی بۆ سه‌قامگیری وڵات له هه‌موو ئاسته‌كان دووپات كردووه‌ته‌وه.