ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق چه‌ند بڕیارێك ده‌رده‌كات
K24 – هەولێر:
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، له‌میانه‌ی كۆبونه‌وه‌یه‌كدا، تاووتوێی چه‌ند دۆسییه‌یه‌كی تایبه‌ت به ژیانی هاووڵاتییان و پرسه خزمه‌تگوزارییه‌كانی كرد.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 15ـی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022) ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، به سه‌رۆكایه‌تی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیران، كۆبووه‌وه، تێیدا پڕۆژه یاسای خزمه‌تی ئاڵا (خزمه‌تی زۆره‌ملێی سه‌ربازی)ـی له په‌رله‌مانی عێراق كشانده‌وه.
هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌كه راگه‌یه‌ندرا، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانییایه‌كی وردبینی دارایی ده‌كات.
وێڕای ئه‌وه‌ش له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، داواكرا ئه‌و پڕۆژه یاسایانه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بكشێننه‌وه، كه بریتین له:
یه‌كه‌م: كشاندنه‌وه‌ی پڕۆژه یاسای زێده‌ڕۆیی خانووبه‌ره.
دووه‌م: كشاندنه‌وه‌ی پڕۆژه یاسای ئه‌نجوومه‌نی ئاوه‌دانكردنه‌وه.
سێیه‌م: كشاندنه‌وه‌ی لیستی ناوی باڵیۆزانی عێراق.
چواره‌م: ده‌سه‌ڵاتدان به سه‌رۆكوه‌زیران بۆ كشاندنه‌وه‌ی پڕۆژه یاساكانی ناو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران.
پێنجه‌م: كشاندنه‌وه‌ی یاسای چاكسازی كۆمپانیاكان.
شه‌شه‌م: كشاندنه‌وه‌ی یاسای خزمه‌تی ئاڵا (خزمه‌تی سه‌ربازی زۆره‌ملێ).
حه‌فته‌م: كشاندنه‌وه‌ی پڕۆژه یاسای كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانی.
هه‌شته‌م: كشاندنه‌وه‌ی یاسای خزمه‌تی مه‌ده‌نی.
نۆیه‌م: كشاندنه‌وه‌ی پڕۆژه یاسای رێگاوبانی گشتی ژماره 32 ساڵی 2022.