ده‌وڵه‌تی یاسا ره‌خنه له بڕیارێكی سوودانی ده‌گرێت

K24 – هەولێر:
ئیبتسام هیلالی ئه‌ندامی په‌رله‌مان له هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا رایده‌گه‌یه‌نێت، بڕیاری سوودانی بۆ كشانه‌وه‌ی پرۆژه‌یاساكان له په‌رله‌مان، ده‌بێته هۆی په‌كخستنی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به كشانه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌یاسا له په‌رله‌مان، له‌نێویاندا پڕۆژه‌ی چاره‌سه‌ركردنی خانووه زێده‌ڕۆكان، خزمه‌تی شارستانی و سه‌ربازی زۆره‌ملێ، ده‌بێته هۆی په‌كخستنی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان.
داواشیكرد، لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌نێوان په‌رله‌مان و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌یاساكان بكرێت و به‌زووترین كات بگه‌ڕێنرێنه‌وه په‌رله‌مان.
رۆژی 15ـی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022 ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، به سه‌رۆكایه‌تی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیران، كۆبووه‌وه، تێیدا پڕۆژه یاسای خزمه‌تی زۆره‌ملێی سه‌ربازی و ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی دیكه‌ی له په‌رله‌مان كشاندنه‌وه.