بۆ یه‌كه‌مجاره.. ژنێك ده‌بێته سه‌رۆكی شاره‌وانی لۆس ئه‌نجلس

K24 – هه‌ولێر:
یه‌كه‌مجاره له مێژووی ویلایه‌ته‌كه‌دا، ژنێك ده‌بێته سه‌رۆكی شاره‌وانی لۆس ئه‌نجلێسی ئه‌مه‌ریكا.
كارین باس، سه‌رۆكی نوێی شاره‌وانی لۆس ئه‌نجلس، توانی ده‌نگی پێویست بهێنێت، دووه‌م گه‌وره‌ترین شاره‌وانی ئه‌مه‌ریكا، ئێستا له مێژووی خۆیدا ژنێك به‌ڕێوه‌ی ده‌بات.
كارین، سه‌ر به دیموكراته‌كانه و ژنێكی ره‌ش پێسته و ساڵانێكه ئه‌ندامی كۆنگرێسه.
ركابه‌ره كۆمارییه‌كه‌ی كارین، ناوی ریك كارۆسۆی 63 ساڵه و به گوێره‌ی زانیارییه میدیاییه‌كان كارۆسۆ، 100 ملیۆن دۆلاری له هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی خۆیدا خه‌رج كردووه، واته 11 جار زیاتر له‌و بڕه‌ی كارین خه‌رجی كردووه.
كارین دوای جیاكردنه‌وه‌ی سێ له سه‌ر چواری ده‌نگه‌كان توانیویه‌تی 46 هه‌زار و 500 ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنێت، ئه‌و ژماره‌یه‌ش ئه‌سته‌مه ركابه‌ره‌كه‌ی پێشی بكه‌وێته‌وه. هه‌رچه‌نده هێشتا پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌رده‌وامه.
پار، جۆ بایدنی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری دا كارین بكرێته باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له هیندستان، به‌ڵام كۆنگرێس په‌سندی نه‌كرد.
گه‌وره‌ترین به‌رپرسیارێتی و ئاسته‌نگی به‌رده‌م كارین، كێشه‌ی بێ لانهكانه، چونكه له‌و ویلایه‌ته‌دا ده‌یان هه‌زار كه‌س له ناو كارتۆن و عه‌ره‌بانه و خه‌یمه‌دا ده‌ژین، زۆربه‌یان تووشی كێشه‌ی ده‌روونی و به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر بوون.
كارین باس، ده‌بێت ویلایه‌ته‌كه‌ی ئاماده بكات بۆ میوانداری یارییه‌كانی ئۆڵۆمپی 2028 و ویلایه‌ته‌كه‌ی به پایته‌ختی پیشه‌سازی سینه‌ما هه‌ژمار ده‌كرێت.
سه‌رچاوه: AFP