هه‌ده‌په: بۆ دژایه‌تی كورد ئاكپارتی له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د كۆده‌بێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
دوای ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و ئیسرائیل و رووسیا، پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) باس له‌وه ده‌كات كه به‌رپرسانی ئاكه‌په دیداریان دەبێت له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د بۆ هه‌مان مه‌به‌ست.
ئیدریس بالوكه‌ن، جێگری سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی هه‌ده‌په له په‌رله‌مانی توركیا رایگه‌یاند: دوای رووسیا له‌وانه‌یه به‌رپرسانی ئاكه‌په نامه‌یه‌كیش بۆ دیمه‌شق ره‌وانه بكه‌ن. و پێشتریش سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش رایگه‌یاندبوو، كه به‌رپرسانی ئاكه‌په و سووریا له وڵاتی جه‌زائیر به شێوه‌یه‌كی نهێنی كۆبوونه‌ته‌وه.
هاوكات ئیدریس بالوكه‌ن قسه‌كانی هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌ی له په‌رله‌مان دووباره كرده‌وه و رایگه‌یاند، ئه‌وان وه‌ك هه‌ده‌په چه‌ندین جار قسه‌یان له‌و باره‌وه كردووه، به‌ڵام به‌رپرسانی ئاكه‌په وه‌ڵامیان نه‌بووه.
بالوكه‌ن باسی له ناوه‌ڕۆكی دیداری نێوان به‌رپرسانی ئاكه‌په و سووریا كردووه و رایانگه‌یاندووه كه ئه‌وان كار له‌سه‌ر دژایه‌تی كوردان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ره‌وشه‌ی له رۆژئاوا هه‌یه تێكی بده‌ن.