له كه‌ركووك داواكراوێك به مادده‌ی تیرۆر ده‌ستگیركرا
K24 – هه‌ولێر:
هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق، ئه‌مڕۆ هه‌ینی له شاری كه‌ركووك، داواكراوێكیان ده‌ستگیركرد، كه به گوێره‌ی مادده‌ی 4ی تیرۆر بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركرابوو.
هێزێكی سه‌ر به لیوای 61ی حه‌شدی شه‌عبی، له ناحیه‌ی زابی سه‌ر به قه‌زای حه‌ویجه‌ی سنووری پارێزگای كه‌ركووك، داواكراوێكیان ده‌ستگیركرد.
به گوێره‌ی راگه‌یاندراوی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌و داواكراوه له لایه‌ن دادگاوه بڕیاری ده‌ستگیركردنی به گوێره‌ی مادده‌ی چواری تیرۆر بۆ ده‌ركراوه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، پۆلیسی پارێزگای دیاله رایگه‌یاند، له ئۆپراسیۆنێكی ئه‌منییدا له سنووری پارێزگاكه‌یان، 108 داواكراویان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
پۆلیسی دیاله راشیگه‌یاندووه، ئه‌و كه‌سانه به تۆمه‌تی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر و كرده‌وه‌ی نایاسایی له لایه‌ن دادگاوه داواكراو بوون.