بۆ هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مینه چێندراوه‌كان به‌لجیكا هاوكاری عێراق و سووریا ده‌كات
ملیۆنان مین له عێراق و سووریا هه‌ڕه‌شه له ژیانی هاووڵاتیان ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌لجیكا، ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند، كۆمه‌كی دارایی به بڕی دوو ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ده‌داته دامه‌زراوه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مینه چێندراوه‌كان له عێراق و سووریا.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌لجیكا، رایگه‌یاندووه، ئه‌مه چواره‌م ساڵه له‌سه‌ر یه‌ك ئه‌م كۆمه‌كه پێشكه‌ش ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێك له مه‌ینه‌تی مه‌ده‌نییه‌كان كه‌مبكرێته‌وه و ژیانی ئاسایی بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و زه‌ویانه‌ی به هۆی مینه‌وه ژیانیان تێدا نه‌ماوه.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌و هاوكارییه ده‌بێته هۆی به‌هێزكردنی هه‌نگاوه‌كانی سه‌ركه‌وتنی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، به تایبه‌تی له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی تیرۆردا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌لجیكا، ئه‌وه‌یشی خستووه‌ته‌ڕوو، پشتیوانییه داراییه‌كه‌ی به‌كارده‌هێنرێت بۆ هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مینه‌كان و هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاووڵاتیان له مه‌ترسییه‌كانی مین و یارمه‌تیدانی قوربانیان.