میری قه‌ته‌ر: هه‌وڵی زۆرماندا بۆ ئه‌وه‌ی خێرمان بۆ هه‌موو لایه‌ك هه‌بێت

K24 – هه‌ولێر:
له مه‌راسیمی ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ر، میری ئه‌و وڵاته ده‌ستپێكردنی گه‌وره‌ترین چالاكی وه‌زرشی تۆپی پێ له‌سه‌ر ئاستی جیهان راگه‌یاند و په‌یامێكی ئاراسته‌ی هه‌موو جیهان كرد.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (20ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، له گوتاری ده‌ستپێكی رێوره‌سمه‌كه‌دا، میر حه‌مه‌د ئال سانی، به‌خێرهاتنی سه‌رجه‌م بهشداربووانیكرد بۆ قه‌ته‌ر و رایگه‌یاند، به‌یه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌موو جیهان بۆ ماوه‌ی 28 رۆژ چاودێری گه‌وره‌ترین فێستیڤاڵی وه‌رزشی ده‌كه‌ین.
زیاتر گوتی، "به هاوكاری زۆرێك له لایه‌نه‌كان كاری زۆرمان كردووه بۆ سه‌رخستنی پاڵه‌وانێتییه‌كه، هه‌وڵی زۆرماندا بۆ ئه‌وه‌ی خێرمان بۆ هه‌موو لایه‌ك هه‌بێت، له‌كۆتاییدا گه‌یشتینه رۆژی رێوڕه‌سمی كردنه‌وه"
میری قه‌ته‌ر له په‌یامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هیچ شتێك له‌و كار و چالاكییه جوانتر نییه كه ره‌نگ، ئایدۆلۆژیا و ره‌گه‌زنامه جیاوازه‌كان كۆبكاته‌وه و هه‌موو پێكهاته‌كانی جیهان له ته‌نیشت یه‌ك دابنیشێنێت.
میر حه‌مه‌د ئال سانی روونیكرده‌وه، له‌پێناو په‌یوه‌ندیی مرۆیی و شارستانی، خه‌ڵكانێكی زۆر له ره‌گه‌ز و ره‌نگی جیاواز و به دابونه‌ریته جیاوازه‌كانیانه‌وه له قه‌ته‌ر كۆده‌بنه‌وه و له سه‌رجه‌م كیشوهرهكانیشدا، له‌ڕێگه‌ی شاشه‌كانه‌وه به‌شداری له بینینی ساته هه‌ستیاره‌كان ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها میری قه‌ته‌ر داوای له هه‌موو تیمه به‌شداربووه‌كان كرد ئه‌دایه‌كی جوان له پاڵه‌وانێتی تۆپی پێ و گیانێكی به‌رزی وه‌رزشی نیشان بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مووان كاتێكی خۆش به‌سه‌رببه‌ن و ئه‌و ماوه‌یه ببێت به رۆژانێك بۆ خێر و خۆشی هه‌موو جیهان.