له باره‌ی بۆردومانه‌كانه‌وه ئه‌ڵمانیا داوایه‌ك له توركیا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا داوایكرد، وه‌ڵامی توركیا له دژی هێز و لایه‌نه كوردییه‌كان، كه توركیا به "تیرۆریست" ناویان ده‌بات له باكووری سووریا و عێراق پێویسته گونجاو بێت له‌گه‌ڵ یاسای نێوده‌وڵه‌تی.
توركیا ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازی له دژی چه‌كدارانی په‌كه‌كه و هێزه‌كانی سووریای دیموكرات له ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا ده‌ستپێكردووه.
بڕیار بوو، هێرشه‌كه رۆژی یه‌كشه‌ممه ده‌ستپێبكات، به‌ڵام به گوێره‌ی زانیاری رۆژنامه‌ی یه‌نی شه‌فه‌قی توركی، به هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری له باره‌ی هێرشه‌كه‌وه، سوپای توركیا واده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی یه‌ك رۆژ پێشخست.
كریستۆڤه‌ر بورگر، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: پێویسته له هه‌موو حاڵه‌تێكدا مه‌ده‌نییه‌كان بپارێزرێن.
گوتیشی: ئه‌و راپۆرتانه‌ی باس له هه‌بوونی مه‌ده‌نی له ریزی قوربانیان ده‌كه‌ن، زۆر جێگه‌ی نیگه‌رانیمانه.
بورگر، داوایشی له توركیا كرد، وه‌ڵامی بۆ ئه‌و هێزانه به جۆرێك بێت، كه هاوڕێك و گونجاو بێت له‌گه‌ڵ یاسای نێوده‌وڵه‌تییدا.
روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، فڕۆكه‌كانی توركیا ناوچه سنوورییه‌كانی سووریایان بۆردومان كردووه، كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌سه‌ده‌ن و له ئاكامدا 35 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام هه‌سه‌ده رایگه‌یاندووه، 10 مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستداوه.