ئه‌ردۆغان: هێرشه‌كانمان ته‌نیا ئاسمانی نابن
K24 – هه‌ولێر:
سەرۆكی کۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی "چنگ-شمشێر" رایگەیاند، هێرشه‌كانی سوپای توركیا "تەنیا لە ئۆپەراسیۆنی ئاسمانییدا سنووردار نابن"، ئه‌گه‌ر پێویست بكات هێزی وشكانیش به‌شداری ده‌كات.
ئه‌مڕۆ ئه‌ردۆغان، كاتێك له قه‌ته‌ر گه‌ڕایه‌وه، له فڕۆكه‌كه‌یدا وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه.
ئه‌ردۆغان گوتی: له كوبانێی باكووری سووریا، 12 ئامانجمان بۆردومان كردووه، كه به‌كارده‌هێنرا بۆ دژایه‌تی توركیا.
هه‌روه‌ها گوتی: كاتێك وتمان له ئانوساتێكدا دێین، یانی دێین، ئێمه له كات و ساتی خۆیدا بڕیار ده‌ده‌ین.
سه‌رۆكی توركیا ئه‌وه‌یشی گوت: ئۆپراسیۆنه‌كان ته‌نیا به وه‌شاندنی گورزی ئاسمانی ناوه‌ستن، له كاتی پێویستدا و بڕیاری پێویست له باره‌ی هه‌نگاوی داهاتوو ده‌نێین.
جه‌ختیكرده‌وه، ئۆپراسیۆنه‌كه له باكووری عێراق و سووریا هه‌ڕه‌مه‌كی نییه، ئه‌گه‌ر یه‌كێك وڵاته‌كه‌مان و خاكمان هه‌راسان بكات، ده‌بێت باجه‌كه‌ی بدات.