دوای سه‌ردانه چه‌ند كاتژمێرییه‌كه‌ی بۆ كوه‌یت سوودانی گه‌یشته‌وه به‌غدا

K24 - هەولێر:
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كۆتایی به سه‌ردانه فه‌رمییه‌كه‌ی بۆ كوێت هێنا، كه چه‌ند كاتژمێرێكی خایاند و گه‌ڕایه‌وه به‌غدای پایته‌خت.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، بڵاویکردەوە، دوای سەردانە چەند کاتژمێرییەکەی بۆ کوێت و دیدار و کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە، محەممەد شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، گەڕایەوە بەغدا.
ئەمڕۆ (چوارشەممە 23ـی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، سوودانی بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە کوێت و لە میانی سهردانهکەیدا چاویكه‌وت به مەشعه‌ل ئه‌حمه‌د سەباح جێنشینی ده‌وڵه‌تی كوێت و لە دیدارەکەدا باسیان له په‌یوه‌ندی دووقۆڵی نێوان هه‌ردوو وڵات وچۆنییه‌تی به‌هێزكردنیان كرد.
هەر لە میانی سەردانەکەیدا بۆ کوێت، سوودانی چاویكه‌وت به ئه‌حمه‌د نه‌واف ئه‌حمه‌د سەباح سه‌رۆكوه‌زیرانی ئەو وڵاتە و کۆبوونەوەیەکی دووقۆڵیان ئه‌نجامدا و تێیدا پهیوهندییەکانی نێوان هه‌ردوو وڵات و پێشختسنی هاوكاری هاوبه‌ش باسكران و وێڕای سه‌ردانی بۆ ئه‌نجوومه‌نی ئوممەی كوێتی و پێشوازیكردنی له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د سه‌عدون سه‌رۆكی ئهنجوومهنەکەوە. (هه‌روه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراقدا هاتووه.
دوای دیدار و کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای کوێت، سوودانی ئێوارەی ئه‌مڕۆ كۆتایی به‌سه‌ردانه فه‌رمییه‌كه‌ی بۆ ئەو وڵاتە هێنا و گه‌ڕایه‌وه به‌غدا.